Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 20:42

تورکیا هێزی زیاتر رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکات

هێزێکی دیکەی سوپای تورکیا نێردرایە پارێزگای کلیس
کوردستان TV
100%

سوپای تورکیا هێزی زیاتر رەوانەی سەر سنووری نێوان وڵاتەکەی و رۆژئاوای کوردستان دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی فەرمیی تورکیا، هێزێکی گەورەی سوپای تورکیا رۆژی چوارشەممە 19/12/2018 براوەتە پارێزگای غازی عەنتاب و بڕیارە لەوێوە بنێردرێتە پارێزگای هاتای.هەر لە رۆژی چوارشەممەدا، هێزێکی دیکەی سوپای تورکیا نێردرایە پارێزگای کلیس.

کۆکردنەوەی ئەو هێزانەی سوپای تورکیا هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشەی رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بە هێرشکردنە سەر یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) لە رۆژئاوای کوردستان.

هەر پەیوەندیدار بە رۆژئاوای کوردستانەوە، شەوی چوارشەممە 19/12/2018، حکوومەتی ئەمریکا بڕیاری گەڕاندنەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا، دا.

ئەو هێزە ئەمریکییانە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و بۆ مەشقکردن بە هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە)، لە رۆژئاوای کوردستان و رۆژهەڵاتی سووریا جێگری ببوون.

هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوی باڵی سەرەکیی ئەو هێزەیە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.