یەکێک لە گەورەترین پارک و باخچەی ئاژەڵان لە شاری ھەولێر دەکرێتەوە، کە چەندین بەشی جۆراوجۆری تێدا دەبێت، خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی 77یش کاتی کردنەوەی ئاشکرا دەکات.
ھێرش خۆشناو، خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی 77 ڕايگەیاند: "ھۆکاری دواکەوتنی پرۆژەی باخچەی ئاژەڵانی شاری ھەولێر بۆ بوونی کێشەیەکی یاسایی لەگەل وەزارەتی کشتوکاڵ دەگەڕێتەوە، بەڵام توانیمان لە دادگا ئەو کەیسە یەکلا بکەینەوە".
گوتیشی: "چەندین بەشی جیاواز لەنێو پارکەکەدا ھەن، ھەروەھا بە یەکێک لە باخچە ناوازەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەژمار دەکرێت، بۆ نەورۆزی ساڵی 2019 بەڕووی خەڵکیدا دەکرێتەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.