Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:45

هێزێکی پۆلیس چووه‌ سه‌ر بیناى پارێزگاى که‌رکووک بۆده‌ستگیرکردنى  ڕاکان جبوورى

جبوورى تۆمه‌تباره‌ به‌ چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتی
کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ى ده‌سپاكی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، فه‌رمانى گرتن بۆ ڕاكان جبوورى ده‌ركراوه‌ و تۆمه‌تباره‌ به‌ گه‌نده‌ڵى، هاوكات هێزێك له‌ پۆلیسی ده‌سپاكی چوونه‌ته‌ سه‌ر بیناى پارێزگاى كه‌ركووك بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌و پارێزگاره‌ ناشه‌رعییه‌، به‌ڵام جبوورى له‌وێ نه‌بووه‌.

ده‌سته‌ى ده‌سپاكى عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20/ 12/ 2018 ڕایگه‌یاند: "به‌تۆمه‌تى چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵى فه‌رمانى گرتن بۆ ڕاكان جبوورى، پارێزگارى ناشه‌رعى كه‌ركووك ده‌رچووه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، كه‌ به‌پشتبه‌ستن به‌ ماده‌ى 340 له‌ یاسای سزاكانى عێراقی، فه‌رمانى گرتن بۆ جبوورى ده‌ركراوه‌: "تۆمه‌تباره‌ به‌ چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتی".

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ هێزێكی پۆلیسی ده‌سپاكی چوونه‌ته‌ سه‌ر بیناى پارێزگاى كه‌ركووك بۆ ئه‌وه‌ى ڕاكان جبوورى ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌ڵام ناوبراو له‌وێ نه‌بووه‌ و به‌ره‌و به‌غدا هه‌ڵاتووه‌".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.