Erbil 16°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 18:47

7 ئۆتۆمبێل که‌ مەوادی کیمیایی پێبوو گه‌ڕێندرایه‌وه‌ بۆ ئێران

له‌پشكنین ده‌رنه‌چووه‌
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا  كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ، کۆمەڵگای دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران  ڕایده‌گه‌ێنێت ، ڕۆژی چوارشەممە (19/12/2018)هەڵساین بە گەڕانەوەی (7) حەوت ئۆتۆمبێل لە مەوادی کیمیایی لە جۆری ( D.P.G) بۆ ووڵاتی ئێران 


 ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  7 ئۆتۆمبێله‌كه‌  لە پشکنیندا دەرنەچووه‌ لە تاقیگەی بنکەی پشکنینی سوتەمەنی سامانە سروشتیەکان لە کۆمەڵگای دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمه‌ران ، چونکە بە پێی رێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ناگونجێت .


له‌كۆتادا کۆمەڵگای دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران  ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌هۆی ده‌رنه‌چونى له‌پشكنین مه‌واده‌كه‌  لە لایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا گەڕێندراییەوە بۆ ووڵاتی ئێران .


شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.