Erbil 16°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 18:36

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ که‌ریم ئه‌سعه‌د ئه‌حمه‌د خان کۆبووه‌وه‌

هه‌موو هاوكاری و ئاسانكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كاره‌كانیان دووپات كرده‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20/12/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ ڕاوێژكاری تایبه‌ت و سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ تاوانه‌كانی ڕێكخراوی داعش له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد‌.

له‌ دیدارێكدا ئه‌حمه‌د خان خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و تیشكی خسته‌ سه‌ر كار و چالاكییه‌كانی تیمه‌كه‌یان كه‌ به‌ هاوكاریی هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كار  بۆ دانانی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی ده‌كه‌ن له‌ چوارچێوه‌ی بڕیار و ڕاسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی كۆكردنه‌وه‌ و دیكۆمێنتكردنی تاوانه‌كانی داعش و لێپرسینه‌وه‌ و به‌دیهێنانی دادوه‌ری و سزادانی تاوانبارانی داعش.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵیی خۆی به‌و سه‌ردانه‌ و ده‌ستپێكردنی كاری تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ تاوانه‌كانی ڕێكخراوی داعش له‌ عێراق نیشان دا و هه‌موو هاوكاری و ئاسانكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كاره‌كانیان دووپات كرده‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.