له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەست بەسەر بڕێك کوارگ(قارچك)ی قەدەغە کراو راگه‌یاند
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئاماژە بە نوسراوی هۆبەی گەرەنتینەی کشتوکاڵی حاجی ئۆمەران ژمارە (257) لە ڕێکەوتی (2018/12/19) دا کە ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی (19/12/2018) دەستیان بەسەر (47) سندوقی کوارگ (قارچك) قەدەغەکراو داگرت کە بەشێوەی پەنهان لە ناو سندوقی سێ‌و بارکرا بوو لە بەشی یاسایی گومرگ ئیجرائاتی یاسایان لەگەڵ کراوە کە هاوردەکردنی کوارگ قەدەغەیە بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.