لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕوونكردنەوەیەكی بۆ ڕای گشتی و خاوەن پێداویستی تایبەت بڵاو كردهوه كهتێیدا هاتووه ، بەبڕیارێكی وەزاری كە لەبەرواری 10 ى 12 ى 2018 بڕیاری بڕینی موچەی بەشێك لەخاوەن پێداویستییە تایبەتیەكان دەركرا.
دەقی ڕوونكردنەوەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی :
دوای ساڵێك لە پێداچوونەوەو توێژینەوە لەسەر دووبارە پشكنینەوەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت بە فەرمانێكی وەزاری ژمارە ۱۷۱۰ لە ڕێكەوتی ۱۰-۱۲-۲۰۱۸ ئاماژە بە كۆنوسی كۆبوونەوەی ڕێكەوتی ۲٦-۱۱-۲۰۱۸ لەگەڵ جەنابی وەزیری كار و كرو باری كومەڵایەتی بە وەكالەت د۰رێكەوت حمە رشید بۆ تاوتوێكردنی پرۆسی كەم ئەندامان بڕیاردرا بە۰
۱-ڕاگرتنی مووچەی ئەو كەمئەندامانەی كە نەهاتوون بۆ پشكنین و هەروەها مووچەی ئەو كەمئەندامانەی كە لە لێژنەی پزیشكی دەرنەچوون لە ڕێكەوتی ۱-۳-۲۰۱۸
۲-ئامادەكردنی ناوی ئەو كەمئەندامەنەی كە شایستەن بۆ سودمەند بوون بەپێی ڕێژەی كەمئەندامیان بە بەرزكردنەوەیان بۆ سەرۆكەیاتی ئەنجومەنی وەزیران تاكو لەجیاتی دانانیان بۆ بكرێت وە سودمەندبن لە مووچەی كەمئەندامی۰
۳-هەر كەمئەندامێكی تانەدار لە لێژنەی تێهەڵچوونەوەی كە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی دروست دەكرێت بینراو ڕێژەی یاسایی هەبووە ئەوا مووچەكەی بۆ دەگەرێتەوە۰
ئەم فەرمانە بۆ گەراندنەوەی مافی كەمئەندامانە وە بڕینی مووچەی ئەو كەسانەی نا شایستەن بەم مووچەیە بەناوی كەمئەندامیەوە وەردەگرن۰
۰۰۰۰۰۰۰۰۰
هەروەها بە پشت بەستن بە ئەحكامی ماددەی ۱۸ لە یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە ۲۲ ی ساڵی ۲۰۱۱ لە هەرێمی كوردستان ئەم ڕێنماییەدەركراوە
ڕێنمای ژمارە ۲ی ساڵی ۲۰۱٦
برینی مووچەی ئەو كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەتانەی كە فەرمانبەرن لە كەرتی گشتی و ڕێژەی كەم ئەندامیان لە ۷۰٪ كەمترە ۰
بەپێی ئەم رێنماییە دەبێت كەسی كەمئەندام كە فەمانبەرە لە كەرتی گشتی ڕێژەی كەم ئەندامیەكەی لە سەروی ۷۰٪بێت
دانانى ههواڵ -شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.