لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، لەشەوی 18-12-2018 ، هاوڵاتییەك لە گەڕەكی سەرچنار ناچاردەكرێت بەزۆر سواری ئۆتۆمبێلی ئەو پێنج تۆمەتبارە بێت،دوای ئەوەی لەو شوێنە دور دەخرێتەوە لەشەقامی قلیاسان نزیك رێستۆرانتی داوا تۆمەتبارەكان هەرچی پارەو كەلو پەلی هاوڵاتیەكەیە لەگەڵ بڕی سێ هەزارو حەوت سەد دۆلار بەزۆر لێیان سەندوەو لێشیان داوە، دوای ئاگاداركردنی پۆلیسی سەرچنارو وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر و دوای لێكۆڵینەوەی هێزەكانی پۆلیس و وەرگرتنی كامێراكانی چاودێری شوێنی ڕوداوەكە توانرا سەعات 1ی شەوی ڕابردوو لەلایەن بنكەی ناوبراوەوە ئەو تۆمەتبارانە دەستگیربكرێن و دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەشدا گیرا كە كارەكەیان پێ ئەنجامدابو.
پۆلیسى سلێمانى ڕاشیدهگهێنێت ، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 452 لە یاسای سزادانی عێراقی سەرجەم تۆمەتباران ڕاگیراون كە یەكێكیان ئافرەتە و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیان دەستیان پێكردووە ، دەستیش گیراوە بەسەر بڕی دو هەزار دۆلار لەگەڵ قەمەو چەند چەقۆیەكدا .
لهكۆتادا پۆلیس رایدهگهێنێت ، جێی ئاماژەیە جگە ئافرەتەكە هەرچوار تۆمەتبارەكەی تر كە خەڵكی دەرەوەی شاری سلێمانین.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.