Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 15:18

 د.فوئاد حوسێن گه‌یشته‌ ئوردون و له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵا کۆبووه‌وه‌

به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوی رۆژنامه‌وانی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئابووری
کوردستان TV
100%

به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوی رۆژنامه‌وانی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئابووری ، وه‌زیری دارایی، له‌ شاری عه‌ممانی پایته‌ختی شانشینی ئوردونی هاشمی خاوه‌ن شكۆ  پادشا عه‌بدوڵلای دووه‌م پێشوازی له‌ د.فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران-وه‌زیری دارایی عێراق كرد .

له‌م دیداره‌دا كه‌ خاتوو سه‌فیه‌ سوهێل باڵیۆزی عێراق له‌ شانشینی ئوردون ئاماده‌ی بوو، په‌یوه‌ندی برایانه‌ ومێژوویی نێوان كۆماری عێراق و شانشینی ئوردونی هاشمی باسی لێوه‌ كرا و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیدان به‌ پێشخستنی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ كرایه‌وه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كان دا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نێوان هه‌ردوو گه‌لی برا .

هاوكات دووپات له‌سه‌ر فراوانتركردنی بواره‌كانی هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری كرایه‌وه‌ له‌نێوان عێراق و ئوردون كرایه‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ ڕووی ئابووری وبازرگانی ووه‌به‌رهێنان و هه‌ردوو كه‌رتی وزه‌ و گواستنه‌وه‌ ، شا عه‌بدوڵلا ستایشی پڕۆسه‌ی سیاسی عیڕاق و سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ی كرد و پاڵپشتی ئوردونی بۆ دووباره‌ بونیادنه‌وه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیڕاق دووپات كرده‌وه‌ .

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵوێستی شانشینی ئوردونی هاشمی به‌ سه‌ركردایه‌تی خاوه‌ن شكۆ شا عه‌بدوڵلا برز نرخاند دووپاتیشی كرده‌وه‌ حكومه‌تی عێراق كار بۆ به‌هێزكردن و فراوانتركردنی هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری ئابووری وبازرگانی له‌گه‌ڵ ئوردون ده‌كات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.