Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 04:15

فراکسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌

هه‌موو لایه‌ک دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ فراکسیۆنی پارتی چاودێری ڕووداوه‌که ده‌کات
فراکسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بڵاوكرده‌وه‌ .

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی فراکسیۆنی پارتیدا هاتووه‌: دوابه‌دوای ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌که‌ی چه‌مچه‌ماڵ و گه‌یشتنی یاداشتێک له‌لایه‌ن که‌سوکاری قوربانیه‌کانه‌وه‌، پاش په‌یوه‌ندی کردن به‌که‌سوکاره‌که‌یه‌وه‌، هه‌موو لایه‌ک دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ فراکسیۆنی پارتی له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌دواداچوون ده‌کات و چاودێری ڕووداوه‌که ده‌کات و هاوکارو هه‌ماهه‌نگ ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی دادوه‌ریه‌وه‌. 

وێڕای سه‌ره‌خۆشیمان بۆ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌کان، نیگه‌رانی قوڵی فراکسیۆن ده‌رده‌بڕین و هه‌رچی هه‌وڵی یاسایی هه‌یه‌ ده‌یخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ده‌رخستنی ڕاستی ڕووداوه‌که‌.


فراکسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.