دوێنێ ئێواره چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ۲٠۱۸/۱۲/۱۹ ده‌زگای میدیایی (باس) له ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا له هۆتێل ڤان ڕۆیاڵ له هه‌ولێر كتێبی (ڕیفراندۆم.. تاپۆنامه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان) له گردوكۆی نووسه‌ر (به‌رهه‌م عه‌لی) خسته به‌ردیدی خوێنه‌ران.
ڕێوڕهسمهكهبه ئاماده‌بوونی كۆمـهڵێكی به‌رچاو له نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانی هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد و سه‌ره‌تا ناز عه‌بدوڵا، خانمه میدیاكار و چالاكوان له وته‌یه‌كی كورتدا بهخێهاتنی میوانان و به‌شداربوانی كرد و ئامانج له ڕێكخستنی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ی خسته ڕوو و پاشان نووری بێخاڵی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی بانگهێشت كرد كه كۆڕه‌كه به‌ڕیوه ببات.
دواتر نووسه‌ر نووری بێخاڵی، به‌ناوی ده‌زگای میدیایی (باس)ه‌وه بهخێهارتنی ئاماده‌بوانی كرد و له‌باره‌ی گرنگیی به كولتووركردنی ڕێوڕه‌سمی واژۆ و دابه‌شكردنی كتێب قسه‌ی كرد و گوتی ئه‌مجۆره چالاكی و ڕوڕهسمانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه وێڕای بارودۆخی ناخۆش و شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی ڕابردوو، ئێستا كتێب له ده‌وری یه‌كمان كۆ ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش كتێبێك كه باس پرسی چاره‌نووسی میلله‌تێك بكات. ۆپاشان كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان به‌رهه‌م عه‌لی و چالاكییه‌كانی خسته ڕوو.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌دا نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان به‌رهه‌م عه‌لی، كه ئاماده‌كاری كتێبه‌كه، له‌باره‌ی ناوه‌رۆك و پێكهاته‌ی كتێبی (ڕیفراندۆم.. تاپۆنامه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان) گوتی: سه‌ره‌تا پێم خۆشه ئه‌وه بڵێم ئه‌م كتێبه به‌رهه‌می فكر و ئه‌ندێشه‌ی من نییه و من وه‌ك ئاماده‌كار گردوكۆم كردووه‌ته‌وه و له‌ڕاستیدا كارێكی هاوبه‌شی نووسه‌ر و ئه‌دیب، توێژه‌ر و ڕۆشنبیرانه و ده‌زگای میدیایی (باس) شانی داوه‌ته به‌ر و به یارمه‌تیی خاوه‌ن ڕایان به چاپی گه‌یاندووه.
به‌رهه‌م عه‌لی ئه‌ماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "له‌م كتێبه‌دا هه‌موو جۆره بابه‌ت و ڕوانگه‌یه‌كی له‌باره‌ی ڕیفراندۆم تێدایه و گرنگییه‌كه‌ی له‌وه دایه هه‌موو جۆره بۆچوون و ڕوانگهكی به لایه‌نگر و دژبه‌ری ڕیفراندۆمه‌وه تێدایه و هاوكات، هه‌ڵوێست و ڕوانگه‌ی پارت و لایه‌نه دژبه‌ره‌كان و حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و باكوور و ڕۆژائاواشی تێدایه و له ڕیزبه‌ندیی و دانانی وتاره‌كاندا هیچ شتێك ڕه‌چاو نه‌كراوه، جیاواز له وتار و به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم، دواتر پاش پانۆرامایه‌كی تیروته‌سه‌ل له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، ئیتر هه‌موو وتار و بابه‌ت و دیمانه‌كان وه‌ك خۆیان دانراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: له كتێبه‌كه‌دا هاوكات هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی، ناوچه‌یی و نیوده‌وڵه‌تی تێدایه و هاوكات نووسه‌ر و خاوه‌نڕایانی تورك و عه‌ره‌ب و بیانی چۆن له ڕیفراندۆمیان ڕوانیوه، تێدا خراوه‌ته روو.
نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان به‌رهه‌م عه‌لی گوتیشی: پاش دانانی وتار و بابهتهكان، كورته مێژوویه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و وڵات و ناوچه و هه‌رێمانه‌ی كه‌له ئاستی دنیادا كه ڕیفراندۆمیان تێدا ئه‌نجام دراوه داندراوه. به‌شی كۆتاییشی بۆ وێنه و دیكیۆمێنتی ڕۆژانی بانگه‌شه و هه‌ڵمه‌تی ڕیفراندۆم و ڕۆژی ده‌نگدان له ناوچه جیاجیاكانی باشووری كوردستان داندراوه و ئه‌مه‌ش خۆی به‌ڵگه‌یه‌كی ڕاستی و سه‌لمێندراوی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه.
پاشان سپاسی هه‌موو ئه‌و نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و خاوه‌ن ڕایانه‌ی كرد كه‌له ئاماده و گردوكۆێ ئه‌م كتێبه‌دا یارمه‌تییان داوه، به‌تایبه‌ت نووری بێخاڵی و حوسێن مسته‌فا كه زۆر پیوه‌ی ماندوو بوون.
دواتر چه‌ند كه‌س له نووسه‌ران و ئاماده‌بوان له‌باره‌ی كتێبی (ڕیفراندۆم.. تاپۆنامه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان) قسه‌یان كرد و به پرۆژه و كارێكی جێگه‌ی بایه‌خ و گرنگیان وه‌سف كرد و داوایان كرد كه نووسه‌ر و توێژه‌رانی دیكه زیاتر له‌باره‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ڕووداوه‌كانی پاش ڕیفراندۆم و به‌تایبه‌ت خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بنووسن.
شایانی باسه ئه‌م كتێبه كه یه‌كێكه له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای میدیایی (باس) و له‌دووتوێی 624 لاپه‌ڕه و به ئه‌ژماری 1000 دانه ساڵی 2018 له هه‌ولێر چاپ كراوه.
كاری دیزاینی ناوه و به‌رگی له‌لایه‌ن "ئاراس ئه‌كره‌م"ه‌وه كراوه و فه‌رهاد ئه‌كبه‌ری هه‌ڵه‌بڕیی كردووه و فۆتۆكانی له‌لایه‌ن محه‌مه‌د ده‌رگه‌ڵه‌وه گیراوه.
سه‌رچاوه/باس
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.