له قه‌زای حه‌وێجه‌ی سه‌ر به كه‌ركووك، له‌نێو دارستانێكدا، ٧ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی قوربانیانی ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دۆزرانه‌وه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی ناوچه‌ی ٦ له پۆلیسی فیدراڵی عێراق حوسێن مه‌جید له‌لێدوانێكدا گوتی: له دارستانه‌كانی حه‌وێجه ٧ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه كه وای بۆ ده‌چن ژن و منداڵ و كه‌سانی سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كان بن له‌كاتی داعشدا له‌ناو براون.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌نێو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا، جلوبه‌رگی كه‌سانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیش بوونیان هه‌یه.
له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێستا هاتوچۆ بۆ نێو دارستانه‌كه قه‌ده‌غه كراوه تاكو تیمه‌كان به ته‌واوی كاری خۆیان بكه‌ن.
دوێنێ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌سه‌ره‌تادا ئه‌وه راگه‌یه‌نراو كه یه‌ك گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له حه‌ویجه دۆزراوه‌ته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.