دوای ئهوهی ئەمریكا بڕیاری كشانەوەی هێزە سەربازییەكانی لە سوریا خستە بواری جێبەجێكردنەوە، ئیسرائیل چاودێری ئەنجامەکانی کشانەوەکە دەکات و سنوورەکانی خۆیشی دەپارێزێت.
لە کاردانەوەی بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە سووریا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی چاودێری ئەنجامەکانی کشانەوەکە دەکات و سنوورەکانی خۆیشی دەپارێزێت.
لە راگەیێندراوێکدا بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا خستەڕوو.
نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت ئەم بڕیاری ئەمریکا ئێمەش چاودێری نەخشە و پلان و ئەنجامەکانی کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەسەر خۆمان دەکەین. لە هەموو حاڵەتەکاندا ئێمە دڵنیایی دەدەین کە ئاسایشی ئیسرائیل پارێزراو دەبێت و ئێمە بەرگری لە خۆمان لە ناوچەکەدا دەژین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.