Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:41

سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق کۆده‌بێته‌وه‌

بۆ ته‌واوكردنی ته‌واوی كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی
کوردستان TV
100%


بڕیاره‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 20/ 12/ 2018 دانیشتنى ئاسایی خۆى ببه‌ستێت و تێیدا چه‌ند پرسێك تاوتوێ بكرێت بۆ ته‌واوكردنی ته‌واوی كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی.

به‌پێی كارنامه‌كه‌، دانیشتنه‌كه‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدی ئه‌و پێنج وه‌زاره‌ته‌ى له‌ كابینه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی ماونه‌ته‌وه‌، له‌خۆ ناگرێت.

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی بنیاتنانش دەڵێت، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران، لە دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان هەر پێنج كاندیدەكە بۆ پڕكردنەوەی پاشماوەی كابینە وەزارییەكەی پێشكەش دەكات، بە وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆشەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، كەریم علێوی بە ماڵپەڕی (موازین نیوز)ی ڕاگەیاندووە، ئەو هەواڵانەی باس لە گۆڕینی ناوی فەیسەڵ جەربا، كاندیدی وەزارەتی بەرگری و فالح فەیاز، كاندیدی وەزارەتی ناوخۆ دەكەن، ڕاست نیین، چونكە تاوەكو ئێستا ناوی ئەوان بۆ دەنگدان نەخراوەتەڕوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.