میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویان کردەوە کە کۆشکی سپی رایگەیاند ئەمڕۆ چوار شەممە هێزەکانی ئەمەریکا دەستی بەکشانەوە لەسوریا کرد، بەپرسێکی ئەمەریکیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کشانەوەکە 60 رۆژ تا 100 رۆژ دەخایەنێت .
کۆشکی سپی دەشڵێت: ئەم پاشەکشەیە ئەوە ناگەیەنێت کە سەرکەوتن بەسەر داعشدا، ههروهها ئەوەش ناگەیەنێت کە هاوپەیمانی جیهانی دژی داعش و هەڵمەتی هاوپەیمانی کۆتایی هاتووە.
هەروەها وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند: هەرچی فەرمانبەری وەزارەتەکەی هەیە لە سوریا لە 24 کاتژمێردا پاشەکشە دەکات .
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ( پەنتاگۆن ) له بهیهننامهیهكدا هاتووه هاوپەیمانان توانیان ئەو ناوچانە ئازاد بکەن کە بەدەست داعشەوە بووە، بەڵام هەڵمەتەکە هێشتا تەواو نەبووە.
سارا ساندەرز، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەمریکا رێکخراوی داعشی بەتەواوی تێکشکاندووە بۆیە قۆناخێکی نوێ دەستپێدەکات و دەستیکردەووە بە کشاندنەوەی هێزەکانی لە سووریادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.