ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، ساره ساندرز وته‌بێژی كۆشكی سپی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: ده‌ستمان كرد به گێڕانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مریكییه‌كان له سوریا بۆ وڵات و ده‌چینه قۆناغێكی نوێی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه.
وتەبێژی کۆشکی سپی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: سەرکەوتنەکان بەسەر داعش لە سووریا مانای کۆتاییهێنان بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کەمپەینەکەی نییە. ئێمە دەستمانکردووە بە کشاندنەوەی هێزەکانمان بۆ ئەمریکا لەکاتێکدا کە دەگوازینەوە بۆ قۆناخێکی نوێ لە کەمپەینی دژی داعش".
ئەو راگەیێندراوەی کۆشکی سپی دوای ئەوە هات ئەمڕۆ چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی بە میدیاکانیان راگەیاندبوو، ئیدارەی ترەمپ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا داوە.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا به تۆڕی هه‌واڵی (CNN)ی راگه‌یاندووه ئه‌و بڕیاره كه پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی پێشتری راگه‌یه‌نراوی ئه‌مه‌ریكایه، له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌وه دراوه كه پێشتر خواستی خۆی بۆ كشانه‌وه له سوریا خستبوه‌ڕوو.
لەئێستادا هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و شارەكانی ڕەقە و مەنبج و ناوچەكانی باكووری خۆرهەڵاتی سوریا جێگیركراون و پشتیوانی لە هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) دەكەن، كە بەشێوەیەكی مەیدانی لە دژی چەكدارانی ڕێكخراوی داعش شەڕ دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.