جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوەی خۆی بۆ بڕیاردان لەبارەی بەشداریکردنی بزووتنەوەکە یان بەشدارینەکردن لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەدات.
میدیای فەرمیی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاوی کردەوە، سبەی پێنجشەممە ٢٠ی ١٢ی ٢٠١٨، جڤاتی گشتیی بزووتنەوەکە کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و دانوستانەکانی شاندی گۆڕان و شاندی پارتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی و بەشداریکردن یان بەشدارینەکردنی گۆڕان لە کابینەی نوێ و پڕۆژەی بزووتنەوەکە تاوتوێ دەکات.
هاوکات ماڵپەڕی فەرمیی KNNی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرای کرد کە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی ١٢ی ٢٠١٨، پارتی و گۆڕان لێژنەیەکی هاوبەشیان بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان و یەکلاییکردنەوەی پۆستەکان پێک هێناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.