لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، شەوی ڕابردوو هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا كەسێكیان دەستگیركرد كە تۆمەتبارە بەتەقەكردن لە مەفرەزەیەكی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد .
پۆلیس راشیدهگهێنێت ، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند تۆمەتبارێك تەقەیان لە مەفرەزەیەكی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد لەنزیك بنكەی ناوبراوكرد و هەڵاتن ، دوای لێكۆڵینەوەكانی هێزەكانی پۆلیس و بەدواداچوون توانرا ئەمشەو لەگەڕەكی وڵوبە لەشاری سلێمانی یەكێك لەو تۆمەتبارانە بەناوی (ك ، أ ، ع ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 229 لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیربكرێت .
لهكۆتادا پۆلیسى سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، لە ئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی داوەر بەندەو گەڕان و بەدواداچوون بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارانی تری تایبەت بەم ڕوداوە بەردەوامە
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.