Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:32

عێراق 46 رووفاتی راده‌ستی ئێران کردوو له‌ به‌رامبه‌ریشدا رووفاتی 4 سه‌ربازی له‌ ئێران وه‌رگرته‌وه‌

له‌ سه‌رده‌می جه‌نگی ھه‌شت ساڵه‌ی نێوانیان، كوژراون بوون
کوردستان TV
100%

لیژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، عێراق و ئێران رووفاتی ٥٠ سه‌رباز كه‌ له‌ سه‌رده‌می جه‌نگی ھه‌شت ساڵه‌ی نێوانیان، كوژراون ئاڵوگۆڕكرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ، لیژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار عێراق و ئێران له‌ ده‌روازه‌ی سنووریی زرباتییه‌ له‌ پارێزگای به‌سره‌، رووفاتی ٥٠ سه‌ربازه‌كه‌یان، ئاڵوگۆڕكردووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌ میانی پڕۆسه‌كه‌دا، عێراق ٤٦ رووفاتی راده‌ستی حكوومه‌تی ئێران كردووه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا، عێراق رووفاتی چوار سه‌ربازی له‌ ئێران وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆڕكردنی رووفاتی ئه‌و ٥٠ سه‌ربازه‌ به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكوومی عێراق و ئێران و به‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چووه‌.

پێشتر عێراق و ئێران رووفاتی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه‌ له‌ جه‌نگی ھه‌شت ساڵه‌ی نێوان ھه‌ردوو وڵات كوژراون به‌ سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی له‌ ده‌روازه‌ی شه‌لامچه‌ له‌ پارێزگای به‌سره‌ ئاڵوگۆڕده‌كرد.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.