Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 04:24

نادیه‌ موراد: کوڕى برام له‌ناو داعش دایه‌و هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌کات

نادیه‌ موراد: ناوبراو به‌ ته‌واوى هزرو بۆچونى گوڕاوه‌ و خێزانه‌كه‌ى به‌ كافر ده‌زانێت
کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ى كۆربه‌ندى دوحه‌دا كه‌ له‌ په‌یته‌ختى قه‌ته‌ر سازكرا، نادیه‌ موراد كچه‌ رزگاربووى ده‌ستى داعش و خاوه‌نى خه‌لاتى نۆبلى ئاشتى به‌ ئاماده‌بووانى كۆربه‌نده‌كه‌ رایگه‌یاند، كه‌ كوڕى براكه‌ى ئێستا له‌ناو رێكخراوى داعش دایه‌ و له‌ سووریا هاوشانى چه‌كدارانى داعش ده‌جه‌نگێت و ڕه‌تیش ده‌كاته‌وه جارێكى تر بگه‌رێته‌وه‌ ناو خانه‌واده‌كه‌ى.

مالپه‌رى كه‌نالى "روسیا الیوم" و مالپه‌رى "سومه‌ریه‌"و مالپه‌رى "شه‌فه‌ق نیوز" و چه‌ندین سه‌رچاوه‌ى تر بلاویان كرده‌وه‌، كه‌ نادیه‌ موراد له‌ وته‌یه‌كدا ئاشكراى كرد، كه‌ كوڕى براى لایه‌نگیرى بۆ داعش هه‌یه‌ و ئێستا له‌گه‌ل داعش شه‌ڕى به‌رهه‌لستكاران له‌ سووریا ده‌كات .

نادیه‌ وتیشى" خێزانه‌كه‌یان چه‌ندین جار په‌یوه‌ندییان به‌ كوڕه‌كه‌یانه‌وه‌ كردووه‌، تاكو بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر رێچكه‌ى ئاسایی خۆى و هه‌ولیش بدات له‌ ده‌ستى داعش رزگارى بێت و بگه‌رێته‌وه‌ ناو مالباته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌لام وه‌ك نادیه‌ موراد ده‌لێت" ناوبراو به‌ ته‌واوى هزرو بۆچونى گوڕاوه‌ و خێزانه‌كه‌ى به‌ كافر ده‌زانێت و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ش ده‌كات ئه‌گه‌ر جارێكى تر داعش بگه‌رێته‌وه‌ بۆ شنگال، به‌ ده‌ستى خۆى كه‌سوكارى ده‌كوژێت و ده‌یانكاته‌ جاریه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.