Erbil 9°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:32

کۆمکارى عه‌ره‌بى ئیدانه‌ى پێشێلکارییه‌کانى سه‌روه‌رى خاکى عێراق ده‌کات

پێچه‌وانه‌ى رێساكانى یاساى نێوده‌وڵه‌تیه‌
کوردستان TV
100%


كۆمكارى عه‌ره‌بى ئیدانه‌ى پێشێلكارییه‌كانى سه‌روه‌رى خاكى عێراقى له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ كرد.

مه‌حموود عه‌فیفى، گوته‌بێژى ره‌سمى ئه‌میندارى گشتی كۆمكارى عه‌ره‌بى رایگه‌یاند: بۆردومانه‌كانى چه‌ند رۆژى رابردوو بۆ سه‌ر چه‌ند خاڵێك له‌ (باكوورى عێراق) (شنگال و مەخموور) به‌ پێشێلكارى سه‌روه‌رى خاكى عێراق هه‌ژمار ده‌كرێن.

مه‌حموود عه‌فیفى گوتیشى ئه‌و پێشێلكاریانه‌ ئیدانه‌كراوون و ره‌تده‌كرێنه‌وه‌، جا هه‌ر پاساوێك له‌ پشتیانه‌وه‌ بێت. پێچه‌وانه‌ى رێساكانى یاساى نێوده‌وڵه‌تى و دژى بنه‌ماى مامه‌ڵه‌ى باشى دراوسێیه‌تین.

عەفیفی روونیشیكرده‌وه‌، چه‌ندین جار له‌ كۆبوونه‌وه‌ لوتكه‌ییه‌كانى كۆمكارى عه‌ره‌بى، به‌ بڕیار ئیدانه‌ى پێشێلكارییه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى عێراق كراوه‌.

سه‌رچاوه‌: نوچەنێت

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.