وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت، به‌راورد به ساڵى 2011 بۆ 2018 بارى ته‌ندروستى خه‌ڵك و دامه‌زراوه‌كان به‌ره‌و باشى هه‌نگاوى ناوه.
وه‌زیرى ته‌ندروستى، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا، سه‌باره‌ت به رووپێوى (هێشوویى فره‌نیشانده‌ر خولى 6 MICS) ئه‌نجامیدابوو ڕایگه‌یاند، داتاكان دڵخۆشكه‌رن، سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى قه‌یرانى دارایى و بڕینى بوجه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه، به‌راورد به ساڵى 2011 بۆ 2018 بارى ته‌ندروستى خه‌ڵك و دامه‌زراوه‌كان به‌ره‌و باشى هه‌نگاوى ناوه.
وتیشی، له‌ساڵى 2011، منداڵى ساوا له هه‌زار منداڵ 28 منداڵیان مردوون، له ساڵى 2018 ئه‌م رێژه كه‌مبۆته‌وه بۆ 15 منداڵ، له عێراقیش له هه‌ر هه‌زار منداڵێك 24 یان گیانیان له‌ده‌ستداوه، منداڵى ته‌مه‌ن خوار پێنج ساڵ له ساڵى 2011 هه‌ر هه‌زار منداڵێك 32 منداڵ مردوون، به‌ڵام له ساڵى 2018 رێژه‌ى ئه‌م مردنه كه‌مبۆته‌وه بۆ 17 منداڵ.
وه‌زیری ته‌ندروستی ڕاشیگه‌یاند، رێژه‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى كه به‌پێى ته‌مه‌ن كێشیان كه‌مه له ساڵى2011 رێژه‌یان 9.3% بووه، به‌ڵام له 2018دا كه‌مبۆته‌وه بۆ6%، و كێشى سوكى كه‌مى مامناوه‌ند كه‌مبۆته‌وه بۆ له 6.7% بۆ 2.1% و هه‌روه‌ها رێژه‌ى كورتهباڵاى دژوار له هه‌ر هه‌زار منداڵێك له 6.1% كه‌م بۆته‌وه بۆ 1.3% و به‌هه‌مان شێوه كورتهباڵاى مامناوه‌ند له 15.4% كه‌م بۆته‌وه بۆ 4.9%، رێژه‌ى لاوازى دژوار له 2.6 كه‌مبۆته‌وه بۆ 0.4%.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، ئه‌مساڵ به‌راورد به رێژه‌ى خه‌ته‌نه‌كردنى كچان له ڕابردوودا، ده‌توانین بلێین ڕێژه‌كه كه‌مبۆته‌وه به‌جۆرێك كه پێشتر 42.8% بووه، به‌ڵام ئێستا كه‌مبۆته‌وه بۆ 37.5%.
ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید ده‌شڵێت، ئه‌و دایكانه‌ى له رۆژى یه‌كه‌مى له دایكبوونیه‌وه شیر ده‌ده‌ن به منداڵه‌كانیان پێشتر 72.6% بووه ئێستا به‌رز بۆته‌وه بۆ 76.7%، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه كه له كاتژمێرى یه‌كه‌مى له دایكبوون كه‌مبۆته‌وه بۆ 38.28%، رێژه‌ى له‌دایكبوون له دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان له 84.9% به‌رز بۆته‌وه بۆ 91% و رێژه‌ى له دایكبوون به نه‌شته‌رگه‌رى زیادى كردووه به‌جۆرێك له 2011دا 28.4% بووه، به‌ڵام ئێستا بۆته له 45% كه ده‌بێت كۆمه‌ڵگه هۆشیاربكرێته‌وه كه منداڵ به سروشتى له‌دایك بێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له ساڵه‌كانى 2015 و 2016 به‌هۆى شه‌ڕى تیرۆره‌وه ئه‌و ڕوپێوه له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامنه‌درا، به‌ڵام له 2018 خولى شه‌شه‌مى ئه‌نجامدراوه، له‌ساڵى 2017 (MICS) له په‌نجا وڵات و هه‌ندێ ساڵیش له 60 وڵات ئه‌نجامده‌درێت.
رووپێوى (هێشوویى فره‌نیشانده‌ر خولى 6 MICS) ساڵانه له‌سه‌ر ئاستى جیهان ئه‌نجامده‌درێت، له هه‌رێمى كوردستانیش ساڵانه به هاوكارى له نێوان وه‌زاره‌ته‌كانى ته‌ندروستى، په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و پلاندان ئه‌نجام ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.