Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 04:55

جەیمس جێفری: پێشمەرگە بە تێگەیشتن لەگەڵ ئەمەریکاو هەسەدە چووەتە ڕۆژئاوای کوردستان  

جێفری: ئێستا بارودۆخ لە باکووری رۆژھەڵاتی سووریا ئارامترە
کوردستان TV
100%

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا چەند زانیارییەک لەبارەی چوونی پێشمەرگە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات.

جەیمس جێفرى، ڕایگەیاند، چوونی پێشمەرگە بۆ رۆژئاوای کوردستان بە تێگەیشتن بووە لەگەڵ ئەمەریکا و ھێزەکانی سووریای دیموکرات.

بەپێی هەواڵێکی کوردستان٢٤، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە پانێڵیکدا لە دامەزراوەی ئەنتڵنتیک کاونسڵ لە واشنتن ڕایگەیاند: "بە بەراورد بە رۆژانی پێشوو ئێستا بارودۆخ لە باکووری رۆژھەڵاتی سووریا ئارامترە.

گوتیشی: "پێمانوایە ھەرجۆرە ھێرشێک بۆ سەر باکووری رۆژھەڵاتی سووریا بیرۆکەیەکی خراپە. ئەو کاتەش کە لە ئەنقەرە بووم ئەم ھەڵوێستەم گەیاندووەتە بەرپرسانی تورکیا و نوێنەری سەرۆک ئەردۆگان".

لەبارەی پاساوه‌كانى توركيا بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان، جيفرى گوتى: "ئێمە دەزانین کە تورکیا نیگەرانه‌ لە بارودۆخی ئەمنی باکووری رۆژھەڵاتی سووریا و پێیانوایە پەیەدە ھەڕەشەیە بۆ سەریان. وەک چۆن ئیسرائیل حیزبوڵڵا لەسەر سنوورەکانی بە ھەڕەشە دەزانێت بۆ وڵاتەکەی. وەک چۆن سعودیە حوسیيەکانی سەر سنوورەکەی بە ھەڕەشە دەزانێت بۆ سەر خۆی. دەبێ ئێمە حساب بۆ ئەم نیگەرانیانە بکەین و گرنگیشمان بە نیگەرانیەکانیان داوە. ئێمە لەگەڵ تورکەکان کاردەکەین و پێموایە ئێستا بارودۆخە بەبەروارد لەگەڵ پێشتر زۆر ئارامترە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.