Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 04:23

به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆکتۆبه‌ر (التامیم) بۆ که‌رکووک گه‌ڕایه‌وه‌

دووباره ته‌عریب ده‌ستی پێكرده‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


له‌سه‌ر كۆبوونی نوێ به‌نزین له‌ كه‌ركووك له‌ جیاتی كه‌ركووك بنووسرێت نووسراوه‌ (التامیم)، له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ناوی كوردی و نووسراوی كوردی له‌م شاره‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌كرا.

له‌ دواین بریاری پارێزگاری سه‌پێندراوی شاری كه‌ركووك، له‌سه‌ر كۆبوونی نوێ به‌نزین  له‌ جیاتی كه‌ركووك بنووسرێت نووسراوه‌ (التامیم).

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌و ناوه‌ له‌ كاتی رژێمی به‌عس به‌كارهاتووه‌ له‌ دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق، به‌بریاری حكوومه‌تی عێراق وشه‌ی (التامیم) لادراوه‌ و ناوی شاره‌كه‌ بۆ كه‌ركووك گرایه‌وه‌.

به‌ڵام له دوای خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 ، به‌ چاو ساغی چه‌ند كه‌سێكی نێو یه‌كێتی، كه‌ركووك و خورماتوو ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێمی كوردستان راده‌ستی ملیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كرا، له‌م رۆژه‌ به‌دواوه‌ دووباره ته‌عریب ده‌ستی پێكرده‌وه‌ و له ئێستادایشدا هه‌وڵده‌دریت ناوه‌ كوردییه‌كان بكرێنه‌وه‌ عه‌ره‌بی سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی رووخاو.

پ. هه‌لۆ جه‌باری
ئا: سامان زاهیر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.