پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18/12/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز ناوفومی هاشیمۆتۆ باڵیۆزی نوێی ژاپۆن له عێراق كرد.
له دیدارێكدا كه مۆریاسۆ كاتسۆمی، كونسولی گشتیی ژاپۆن و شاندێكی یاوه‌ریان ئاماده‌ى بوون، به‌ڕێز هاشیمۆتۆ خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكاری و هاریكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ كار و چالاكییه‌كانی خۆی و كونسوڵی ژاپۆن له هه‌رێمی كوردستان خواست، دووپاتیشی كرده‌وه كه ژاپۆن گرنگییه‌كی زۆر به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و ده‌ستخۆشی له به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرد.
به‌شداریی هه‌رێمی كوردستانى له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا به‌رز نرخاند و هیوای خواست كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌روه‌ها باسی له دیالۆگی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت كرد.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌ی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، به‌رده‌وامیی هاریكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمیشی بۆ به‌ڕێزیان ڕاگه‌یاند، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ژاپۆن ده‌ڕوانێت و هیوای بهردهوامییانى خواست، بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كانیان له سه‌رتاسه‌ری عێراق كه به‌شێكی به‌ر هه‌رێمی كوردستانیش كه‌وتوون، سوپاسی ژاپۆنی كرد.
نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ی به به‌شداریى لایه‌نه كوردستانییه‌كان له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقدا كرد و هیواى خواست كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن، سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئاشكرای كرد كه دیالۆگێكی جددی بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌یه.
تاوتوێكردنی دۆخی عێراق به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌وه، لایه‌نیكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.