Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 05:03

فه‌لاح مسته‌فا: په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ له‌ دۆخێکی باش و به‌ره‌وپێشچوونی به‌رده‌وامدایه‌

له‌ داهاتوودا زیاتر به‌ره‌و پێش دەچێت
فه‌لاح مسته‌فا: په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ له‌ دۆخێكی باش و به‌ره‌وپێشچوونی به‌رده‌وامدایه‌
کوردستان TV
100%

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی‌ په‌وه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ له‌ دۆخێكی  باش و به‌ره‌وپپێشچوونی به‌رده‌وامدایه‌. 

گوتیشی به‌ هۆی درووستكردنی ئه‌م دۆخه‌ ئارام و سه‌قامگیره‌ بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین و رۆڵی كاریگه‌ری پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش و هاتنی ئه‌و هه‌موو ئاواره‌ و په‌نابه‌ره‌ زۆره‌ی كه‌ روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و دروستكردنی دۆخێكی ئارام و سه‌قامگیر بۆیان و پاراستنی ئه‌م پێكه‌وه‌ ژیانه‌ ئایینی و مه‌زهه‌به‌ی كه‌ بوونی هه‌یه‌، پێشبینی ده‌كرێت له‌ داهاتوودا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ زیاتر به‌ره‌و پێش بچێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.