هه‌ر ئێستا په‌یامنێرمان هێمن سابیر، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێی راگه‌یاندین كه پاش كه‌مێكی دیكه هایكو ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ردانێك ده‌گاته هه‌ولێرو دوای گه‌یشتنیشی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ستێف بلۆك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا، كۆبووه‌وه‌و دواتر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمێكی به‌هێزی كوردستان له‌ناو عێراقێكی به‌هێزدا دووپات كرده‌وه و له‌و باره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی له سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌شی هه‌ولێر كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه .
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.