Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 04:58

له‌ ئه‌ڵمانیا کۆنفڕانسی رێگا به‌ره‌و ئاشتی له‌ کوردستاندا به‌ڕێوه‌چوو

له‌راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، رۆژی 17/12/2018 له‌شاری هانۆڤه‌ر له‌ ئه‌ڵمانیا، به‌ ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و فه‌ریق جه‌مال محمد سه‌رۆكی ئه‌ڕكان و لیوا سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خمور و عمید روكن هه‌ژار عومه‌ر به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی و سیاسی ویلایه‌ته‌ جیاوازه‌كانی ئه‌ڵمانیا كۆنفڕانسی (رێگا به‌ره‌و ئاشتی له‌ كوردستان) به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ی كردبوو.
له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وتارێكی پێشكه‌ش كرد، كه‌ تیایدا باسی له‌ رۆڵی پێشمه‌رگه‌ له‌ مێژووی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان كرد.

دواتر قۆناغه‌كانی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی شیكرده‌وه‌و گرنگی و بایه‌خی ژیانی سیاسی له‌ سایه‌ی پێشمه‌رگه‌دا بۆ ئاماده‌بووان باس كرد، پاشان باسی له‌ پرۆسه‌ی بونیادنان ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان و شه‌ڕی داعش و به‌یه‌كه‌وه‌ ژیانی ئایین و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان له‌ سایه‌ی پێشمه‌رگه‌دا كرد.

دواتر رایگه‌یاند، كه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام پارێزه‌ری كوردستان بووه‌ به‌ جیاوازی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌، هه‌مووشمان شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ له‌و خه‌باته‌دا له‌ ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌ی لێهاتوو هه‌ڵكه‌وتوون كه‌ كورد نین وه‌ك نه‌ته‌وه‌و به‌ ئایینیش مسو‌ڵمان نین.
دواتر بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ باسی دۆخی ئارامی كوردستانی له‌ سایه‌ی پێشمه‌رگه‌ كرد، دووپاتی كرده‌وه‌، كه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پارێزگاری كردن له‌ ماف و ئاسایشی خه‌ڵكی كوردستان به‌بێ جیاوازی.
هه‌ر له‌و كۆنفڕانسه‌دا، هه‌ریه‌ك له‌  سه‌رۆكی ئه‌ركان و به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خمور و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌شدارییان له‌ دیبه‌یتێكی كۆنفڕانسه‌كه‌ كرد،‌ رۆڵ و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌یان بۆ ئاماده‌ بووان شیكرده‌وه. سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ باسی له‌ دوا هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ كرد و رۆڵی ده‌وڵه‌ت و سوپای ئه‌ڵمانیای له‌ پرۆسه‌ی چاكسازی و هاوكاری لۆجستی و مه‌شق و راهێنانی پێشمه‌رگه‌ به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، كه‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بیت له‌سه‌ر پڕۆسه‌كه‌ و پێویستی به‌ پشتیوانی زیاتره‌.
هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ لۆگۆی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان دا به‌رێكخه‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تییه‌كانی كۆنفڕانس، هه‌روه‌ها ئه‌لبومیكی تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌و فیلمێكی دیكۆمێنتاریان به‌ دیاری به‌خشییه‌ به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه‌.

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.