Erbil 9°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:23

حه‌لبوسی : عێراق به‌ پاڵپشتی سعوودیه‌ قۆناغه‌ قورسه‌که‌ی تێپه‌ڕاند

كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتی سعوودیه‌ هێناو گه‌ڕایه‌وه‌ به‌غدا
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، عێراق به‌ پاڵپشتی سعوودیه‌ قۆناغه‌ قورسه‌كه‌ی تێپه‌ڕاند و ئه‌و وڵاته‌ یارمه‌تیده‌رێكی باش بووه‌ بۆ ده‌ركردنی داعش له‌ ناوچه‌كان و چه‌ند شارێك.

رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی له‌سه‌ر زاری محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی گواستوویه‌تییه‌وه‌ كه‌ عێراق له‌ قۆناغی داهاتوو په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و ئه‌مه‌ش به‌ هاوكاری دۆستان ده‌بێت، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ وڵاتی سعوودیه‌.

دوێنێ حه‌لبوسی كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتی سعوودیه‌ هێناو گه‌ڕایه‌وه‌ به‌غدا.

 

ئاماده‌كردنی / رزگار
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.