Erbil 9°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 19:23

ڤیدیۆ .. پۆلیسى هه‌ولێر هاوڵاتیان له‌فێلێکى نوێ ئاگادار ده‌کاته‌وه‌

كه‌سێك ده‌ستگیر كراوه‌
کوردستان TV
100%


 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌یه‌نن ،  كەسێكیان دەستگیركردووە كە دوو مێردمنداڵی بەكارهێناوە بۆ پارەكێشانەوە لە خەڵك..

 سۆران مەحمود خەیلانی ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایده‌گه‌ێنێت  ،  مێردمنداڵەكان كە تەمەنیان 11 و 13 ساڵە وا خۆیان پیشانداوە كە دەنكە هەنار دەفرۆشن، بەڵام سینییە هەنارەكەیان لەدەست بەربووەتەوە، بۆئەوەی سۆزی خەڵكی بەلای خۆیاندا رابكێشن و پارەیان پێبدەن.


ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  هاووڵاتی وا هەبووە كە 500 دۆلاری داوە بە مێردمنداڵەکان و ئەو کەسەشی کە هانیداون رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.