سه‌رچاوه‌یه‌ک له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی که‌رکوک تایبه‌ت به کوردستان تیڤی رایگه‌یاند" كه‌مێك پێش ئێستا له گه‌ره‌کی شۆریجه‌ی شاری که‌رکوک له لایه‌ن ئوتومبیلێکی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه له ئوتومبیلێكی جوری نیسان تیدا کرا، که‌وا 3 ئافره‌ت سه‌رنیشینی بووه و به‌هۆیه‌وه ئافره‌تێك به ناوی "دوینا بورهان" ته‌مه‌ن 20 سال برینداربوو، که‌وا ئافره‌ته‌كه کورده و دانشتوی گه‌ره‌کی په‌نجا عه‌لی که‌رکوکه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشى" دواى رووداوه‌كه پۆلیس گه‌یشتووته شوێنێ رووداو لێكۆلینه‌وه‌ى ده‌ستپێكردووه، به‌لام تاوانباران بۆ شوێنى نادریار ڕایان كردوه‌و تاكو ئێستا نازانرێت ئه‌وانه چ كه‌سێك بوونه‌و هۆكاری رووداوه‌كه‌ش تاكو نها نه‌زانراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.