له‌شاری كه‌لار، برایه‌ك دوو برای دیكه‌ی ده‌داته به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و یه‌كێكیان ده‌كوژێت و ئه‌وانى تر بریندار ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له گه‌ڕه‌كی گۆرانی قه‌زای كه‌لار شه‌ڕ له‌نێوان چه‌ند برایه‌كدا دروست بوو، له ئه‌نجامدا یه‌كێكیان كوژرا و دوو برای دیكه‌یان بریندار بوون.
گوتیشی: ئه‌و هاوڵاتییه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه ناوی (محه‌مه‌د براعه‌زیز نادر)ه و له‌دایكبووی ساڵی 1994ه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌ئێستادا یه‌كێك له برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كراوه و برینداره‌كه‌ی دیكه‌ش له‌به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه تائێستا هۆكاری رووداوه‌كه دیارنییه و پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.