وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڵاویكردهوه، هەلى کار بۆ هەڵگرانى بڕوانامەى خوێندنى باڵا (ماستەر و دکتۆرا) دەڕەخسێنێت، و داوایان لێدەکات لە ڕێگەى وەزارەتەوە داواکارى بۆ دامەزراندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان پێشکەش بکەن.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى به ماڵپهڕى فەرمی وهزارهتهكهى ڕاگهیاندووه، بەمەبەستى ڕەخساندنى هەلى کار بۆ هەڵگرانى بڕوانامەى خوێندنى باڵا، وەزارهتەکەمان داوا لە هەڵگرانى ماستەر و دکتۆرا دەکات، داواکارى بۆ دامەزراندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان وەک میلاک پێشکەش بکەن لەو پسپۆڕییانەى کە لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان دەخوێندرێت.
مهرج و داواكارییهكانی وهزارهتى خوێندنى باڵا بهم شێوه دهبێت:
هەڵگرى بڕوانامەى ماستەر و دکتۆرابێت
لە هیچ شوێنێک دانەمەزرابێت
نازناوى زانستى هەبێت
ئەو پێشکەشکارانەى نازناوى زانستییان نییە پێویستە مەرجەکانى وەرگرتنى نازناوى زانستیان تێدابێت
پێشکەشکاران لە ڕێگەى ئیمەیڵى ([email protected]) زانیارییەکان ڕەوانە بکەن.
دوهم: پێداویستیهكان
پێویستە هەڵگرانى بڕوانامەى خوێندنى باڵا ماستەر/دکتۆرا داواکارییەکانیان لەڕێگەى cv پێشکەش بکەن
هاوپێچ کردنى بڕوانامەکان
هاوپێچ کردنى نازناوى زانستى
هاوپێچ کردنى مەرجەکانى وەرگرتنى نازناوى زانستى (ئەگەر نازناوى زانستى نەبێت).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.