Erbil 9°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:20

‌ناوی‌ 8 په‌رله‌مانتار بڵاوکرایه‌وه‌ تا ئێستا سوێندیان نه‌خواردووه‌

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 12ی‌ ئایار
کوردستان TV
100%


فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یه‌ندنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ناوی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا سوێندی ده‌ستوورییان نه‌خواردووه‌ كه‌ هه‌شت په‌رله‌مانتارن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یه‌ندنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هاتووه‌ هه‌شت په‌رله‌مانتار كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 12ی‌ ئایاری‌ رابردوودا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ تا 16هه‌مین دانیشتنی‌ ئه‌نجومه‌ن له‌ 6ی‌ ئه‌م مانگه‌دا سوێندی‌ ده‌ستوورییان نه‌خواردووه‌.

فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یه‌ندنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ناوه‌كانی‌ به‌مشێوه‌یه‌ بڵاوكرده‌وه‌:

1--ئه‌سعه‌د عه‌بدولئه‌میر عه‌بدولغه‌فار توعمه‌. 2-حسێن جاسم ناسر حسێن. 3-حه‌یده‌ر جه‌واد كازم ئه‌لعبادی. 4 -راكان سه‌عید عه‌لی ره‌زوان. 5-عه‌بدولحسێن عه‌بدولڕه‌زا باقر محه‌مه‌د. 6-عه‌توان سه‌ید حه‌سه‌ن سامر.  7-قاسم محه‌مه‌د جه‌لال حسێن. 8-نوری كامیل محه‌مه‌د حه‌سه‌ن.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.