وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند دانیشتوانی هەرێم زیاتر لە حەوت ملیۆن کەسە.
وەزیری پلاندانانی هەرێم رایگهیاند: ژمارەی دانیشتووانی هەرێم بە ئاوارەكانیشەوە حەوت ملیۆن كەسی تێپەراندووە و رێژەی منداڵ بەشێوەیەكی بەرچاو كەمبووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی كانونی یەكەمی 2018، وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان لە كۆنفراسێكدا رووپێوی رەوشی تەندروستی و پەروەردەیی هەرێمی راگەیاند.
عەلی سندی، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتارێكیدا ئاماژەی بەوەكرد: لەگەڵ ئەوەی هەرێم تووشی قەیرانێكی سەختی دارایی بووەوە، بەڵام رەوشی تەندروستی و پەروەرەدەیی و كۆمەڵایەتی هەرێم بەراورد بە پارێزگاكانی دیكەی عێراق زۆرباشە و ساڵ بە ساڵ لە گەشەسەندنی بەردەوامدایە.
گوتیشی: بەپێی دوایین رووپێو كە وەزارەتی پلاندانان ئەنجامیداوە، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە نزیكەی 7 ملیۆن كەس، پێش هاتنی ئاوارەكانیش پێنج ملیۆن كەس بووە.
گوتیشی نزیكەی 96%ی منداڵانی هەرێمی كوردستان لە قوتابخانەی سەرەتایی دەخوێنن، كەچی تەنها لە 67%ی لە خوێندنی ناوەندی دەوام دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.