ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ١٢ی ٢٠١٨، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی لایەنەکان دەکات، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
لهم بارهوه بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە باسنیوزی ڕاگەیاند، سبەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی دەکات و لەگەڵ لایەنەکان لەبارەی چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
ڕوونیشی کردەوە کە بەشێک لە هۆکارەکانی دواکەوتنی سەردانی شاندەکە، بۆ ئامادەنەبوونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەگەڕێتەوە، چونکە لەلایەکەوە گۆڕان چاوەڕێی کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی کردووە و یەکێتیش سەرقاڵی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی خۆیەتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.