جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیھان دەڵێت، ئێستا ئاڵای کوردستان بە فەرمی لەسەر سایت و نەخشە و پلانی لاوانی ئەورووپا و پارتی گەلانی ئەورووپایش داندرا.
فەلاح حەسەن جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیھان کە ھاوکات نوێنەری دەرەوەی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا ڕاگەیاند، دوابەداوای بە فەرمیی جێگیربوونی ئاڵای کوردستان لە لاوانی سیاسیی جیھان، ئێستا ئاڵای کوردستان بە فەرمی لەسەر سایت و نەخشە و پلانی لاوانی ئەورووپا و پارتی گەلانی ئەورووپایش داندرا.
فەلاح حەسەن دەڵێت، ھیچ سەرکەوتنێکی مەزن بەبێ پڕۆژەو بەرنامە دانان و ستراتیژیەت نایەتەدی و، گوتیشی "ئێمە پاش کارکردنی بەردەواممان و ستراتیژیەتی درێژخایەنمان بۆ ماوەی ٨ ساڵی بەردەوام و نەپچڕاو، ئینجا توانیمان ئەم ئامانجە مەزنە بۆ گەلەکەمان بەدەست بھێنین."
ئەم لاوە کوردە دەڵێت، "لەم ڕۆژە پیرۆزەدا بەختەوەرین کە ئەم ھەواڵە بدەینە گەلەکەمان و نیشانەی سەرکەوتنی خۆمان بە ھەموو لاوان و خەڵکانی جیھان و ئەورووپا نیشان بدەین و ئاڵاکەمان بە فەرمی بناسرێت، ئەمە دەستکەوتێکی دیرۆکییە و پیرۆزە، لەوەیە لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا کە ئەمڕۆیە ئەم ھەنگاوە، ڕۆحی شەھیدان و دڵی پێشمەرگەکانمان و میللەتەکەمان کەمێک شادتر بکات."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.