لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، بەیانی ئەمڕۆ 17-12-2018 ،لەگوندی قەڵبەزەی سەربە ناحیەی وارماوا گەنجێكی تەمەن 26 ساڵ بەفیشەك كوژرا ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا و لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوا دوو كەس دەستگیركران كە تۆمەتبارن بە كوشتی گەنجەكە .
پۆلیسى سلێمانى ڕاشیدهگهێنێت ، گەنجە كوژراوەكە ناوی (ع ، م ، س ) و لەدایكبووی 1992 ، پیشە ی قوتابیه ، بەیانی ئەمڕۆ بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف كوژرا .
لە ئێستا هەریەك لە تۆمەتباران (ع ، ع ، أ ) و (س ، ف ، أ ) بەفەرمانی داوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دەستیش گیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتوودا .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.