له په‌یامێكدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه ، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ڕووداوی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ی شه‌وى رابردووى ماڵێك له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كه گیان له‌ده‌ستدانى 3 منداڵی لێكهوتهوه ڕایده‌گه‌ێنێت: کاره‌ساتی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردووی ماڵێکی چه‌مچه‌ماڵ که تیایدا سێ منداڵ گیانیان له ده‌ست دا و دایکیان به سه‌ختی بریندار بوو، له ناخه‌وه هه‌ژاندمی.
ڕاشیده‌گه‌ێنێت: هاوبه‌ش و هاوخه‌می خانه‌واده‌یانم، چی پێویست بێت، هاوکار ده‌بین.
له كۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ڕایده‌گه‌ێنێت: داواى ئاگایی و خۆپاراستنى باشتر له هاووڵاتیان ده‌كه‌م.
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.