Erbil 3°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 06:26

نێچیرڤان بارزانى: ڕووداوه‌که‌ى چه‌مچه‌ماڵ ناخی هه‌ژاندووم

له‌رووداوه‌كه‌دا 3 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا
کوردستان TV
100%


دوای ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەڕەکی ئاسودەی شارۆچکەی چەمچەماڵ سێ منداڵی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی لەشارۆچکەی چەمچەماڵ رایگه‌یاند: لەگەڕەکی ئاسوودە بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر، دایکێک و سێ منداڵ سوتاون مناڵەکان گیانیان له‌ده‌ستدا.

گوتشی: بەهۆی ئاگرەکەوە دایکی منداڵەکانیش 80%ی جەستەی  سوتاوە  و بۆ چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتایەییەکان هۆکاری ئاگرەکەی شۆرتی کارەبا بووە.

له‌په‌یامێكدا نچێیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی  كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت : کاره‌ساتی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردووی ماڵێکی چه‌مچه‌ماڵ که‌ تیایدا سێ منداڵ گیانیان له‌ ده‌ست دا و دایکیان به‌ سه‌ختی بریندار بوو، له‌ ناخه‌وه‌ هه‌ژاندمی.


نچێرڤان بارزانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  هاوبه‌ش و هاوخه‌می خانه‌واده‌یانم ، چی پێویست بێت، ‌هاوکار ده‌بین ،  داواى ئاگایی و خۆپاراستنى باشتر له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌م.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.