Erbil 3°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 06:26

نه‌روێژ.. ڕۆژی ئاڵا به‌رز ڕاگیرا

به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ره‌وه‌ندی كوردی
نه‌روێژ.. ڕۆژی ئاڵا به‌رز ڕاگیرا
کوردستان TV
100%

به‌ مه‌به‌ستی به‌رز ڕاگرتنی ڕۆژ ئاڵای كوردستان كوردانی وڵاتی نه‌روێژ له‌ شاری ئۆسلۆ به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ره‌وه‌ندی كوردی و به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو لیژنه‌ی رێكخراوی پارتی دیموكراتی كوردستان و ماڵا سیلاڤ ڕێوڕه‌سمێك به‌ڕێوه‌چوو .

له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا ئاڵای كوردستان به‌رز كرایه‌وه‌ و ئاماده‌بوان سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیبیان گوته‌وه‌ ، دواتریش ئاڵای كوردستان به‌سه‌ر ئاماده‌بواندا دابه‌شكرا . 

شیاوی ئاماژه‌پێدانه‌ هه‌ر له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا چه‌ندین ووتار و شیعر و په‌خشان له‌لایه‌ن به‌شداربووانی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا پێشكه‌ش كرا وه‌ك گوزارشتێك له‌و ڕۆژه‌ مێژووییه‌دا .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.