پهیامنێرى كوردستان تیڤی راگهیاند" کاتژمێرێک لەمەوبەر فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دۆلی سۆرباپیر لە گەلی لێتانی سهربه دەڤەری سیدەکانیان بۆردومان کرد.
بەپێ قسەیی هاولاتیانی گوندی لێتان، بۆردومانەکە کەمتر لە یەک کیلۆمەتر لە نزیک گوندو ئاوایەکان بووەو وەک هاولاتیان دەلێن" هەرچەندە بۆردومانەکە زیانی گیانی بەهاولاتیان نەگەیاندوە، بەلام بووهتە هۆی ترس و نیگەرانی لاى هاولاتیان و گوندنشینانی ئهوە سنورە .
تێزانین سوپایی تورکیا بەردەوام بە بیانویی هەبوونی بنکەو بارەگاكانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پهكهكه" ناوچەو سنوریەکانی هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.