فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی رۆژ رایگەیاند ، ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەیەک پێشمەرگەی هێزی رۆژ بە ههماههنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپهیمانان چوونەتە رۆژئاوای کوردستان، ئهو هێزه ژمارهیان 100 پێشمەرگە دهبێت و چوونەتە ناوچەی ئەلوەلیدی سەر بە شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستان.
موسلم محەمەد بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ئێستا 100 پێشمەرگەی رۆژ وەک دەستەی گفتوگۆ لەگەڵ هێزەکانی پەیەدە لەبارەی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕۆژاوای کوردستان کۆبوونەوە .
موسلم محەمەد گوتیشی: لە کۆنەوە ئەنەکەسە داوای کردبوو پێشمەرگەی ڕۆژ بگەڕێتەوە ڕۆژاوای کوردستان بۆ ئەوەی ئەوانیش هاوشانی نەوەکانی ئەو پارچەیە پارێزگاری لە ناوچەکانیان بکەن، کەچی پەیەدە ڕیگەی نەداوە و نەیهێشتبوو.
ئەو 100 پێشمەرگەیە لە باشووری کوردستانەوە چوونەتە رۆژئاوا، لەگەڵ پەیەدە و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەبارەی چەند پرسێكهوه گفتوگۆیان کردووە و دواتر گەڕاونەتەوە باشووری کوردستان.
لای خۆشیهوه روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە (16ی کانونی یەکەمی 2018) بەسەرپەرشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەک لە نێوان فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگەی رۆژ و فەرماندەیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەسەر سنوری نێوان تورکیا-سوریا-عێراق رێکخراوە.
بە پێی هەواڵی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کۆبوونەوەکە زۆر گرنگ و لە ئاستێکی باڵادا بووە، کۆبوونەوەکە لە ژێر چاودێریی ئەمنیی تونددا بەڕێوەچووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.