نووسەر و توێژەری ناسراوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و دانیشتووی شاری تاران " فه‌رهاد حه‌یده‌ری گۆران " وه‌ك پێنجه‌مین رۆمانی خۆی ، به زمانی فارسی رۆمانی " كۆچی شامار" ی چاپ و بڵاوكرده‌وه .
رۆمانی " كۆچی شامار" پێنجه‌مین رۆمانی ئه‌م نووسه‌ره كورده‌یه ، پێشتریش ژماره‌یه‌ك كتێبی دیكه‌ی به ناوه‌كانی " ئه‌فسانه‌ی ره‌نگه‌كانی دۆنادۆن ، كه‌تیبه خوێندنه‌وه‌ی وێرانی ، ته‌نگه نه‌فه‌سی " چاپ و بڵاوكردووه‌ته‌وه ، رۆمانی ته‌نگه نه‌فه‌سی ساڵی 2016 له لایه‌ن " فازل مه‌حموود " ه‌وه وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر زمانی شیرینی كوردی و پێشوازییه‌كی زۆری لێكرا .
ئه‌م رۆمانه له دوو توێی 208 لاپه‌ره له تاران و له چاپخانه‌ی " بان و ئاگا " چاپ و بڵاوكرایه‌وه ، ته‌نیا له هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا 500 دانه‌ی فرۆشراوه و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی پێشوازییه‌كی باشه له‌م رۆمانه .
كۆچ شامار ، ڕۆمانێکە کە ژیانی کۆچەر و لێقەوماوێکی کورد دەگێڕێتەوە ، ئه‌م رۆمانه خەمنامەی سەرسامهێنەری مرۆڤی هاوچەرخ و نوێنگەی تراژیدیای نەتەوەی کوردە، هاوکات گێڕانەوەیەکی تراژیکیە لە ژیانی مرۆڤی سەردەمی مۆدێڕن .
نووسه‌ر و توێژه‌ری كورد " فه‌رهاد حه‌یده‌ری گۆران " له ساڵی 1974 له شاری كرماشان له دایك بووه و تاكو ئێستا 5 رۆمانی به زمانی فارسی نووسیوه و سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی بۆ سه‌ر زمانه‌كانی " ئینگلیزی ، سوێدی ، عه‌ره‌بی و هه‌نگاری " وه‌رگێردراون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.