Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 18:03

راگەیاندنی پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی رۆژنامەنووس سەید محەمەد سەروچاوەیی دەکات

له‌ كاتی ده‌وامی فه‌رمی له‌ ئۆفیسی رۆژنامه‌ی خه‌بات كۆچی دوایی كرد
کوردستان TV
100%

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانەوادەی رۆژنامەنووس سەید محەمەد سەروچاوەیی كرد.


بەڕێزان خانەوادەی رۆژنامەنووس سەید محەمەد سەروچاوەیی

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووس و هەڤاڵی تێکۆشەر و وەفاداری پارتیمان (سەید محەمەد سەروچاوەیی). بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و تەواوی خزم و دۆست و هاوکارانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواكارین سەبوری و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی  کۆچکردویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

انالله‌ وانا الیه‌ راجعون

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان

ئەمڕۆ یەكشەممە 16/12/2018 رۆژنامەنووس سەید محەمەد سەروچاوەیی پەیامنێری دێرینی رۆژنامەی خەبات له‌ كاتی ده‌وامی فه‌رمی له‌ ئۆفیسی رۆژنامه‌ی خه‌بات كۆچی دوایی كرد.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.