Erbil 6°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:41

عێراق داوای وێنەی مانگی دەستکرد دەکات بۆ ئاشکراکردنی شوێنی روفاتەکانی

لە سەردەمی جەنگی دوومی کەنداو لە ساڵی 1991
کوردستان TV
100%


وەزارەتی دەرەوەی عێراق  لەبەیاننامەیەكدا داوای وێنە و زانیاری مانگە دەستکردەکانی سەردەمی جەنگی کەنداو دەکات، بە مەبەستی دۆزینەوەی شوێنی ڕوفاتی سەربازە بێسەروشوێنەکانی ساڵی 1991.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە (16ی 12/ 2018 بڵاویکردەوە، عێراق بەشداریکردووە لە کۆبوونەوەی ژمارە 47ی کاروباری بێسەروشوێنکراوەکانی عێراق و کوەیت لە سەردەمی جەنگی دوومی کەنداو لە ساڵی 1991، کە لە کوەیت بەڕێوە دەچێت.

لە کۆبوونەوەکەدا عێراق جەختیکردووەتەوە لە بایەخی کۆمەک و پشتیوانی لۆجستی لەلایەن ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و فەرەنسا و بەریتانیا و نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ پێدانی وێنە و داتای مانگەدەستکردەکان تایبەت بە شوێنی روفاتی سەرباز و بێسەروشوێنکراوەکان.

داواشیکردووە، کەلوپەلی تایبەت بە هەڵکەندنی ئەو شوێنانەی بۆ دابینبکرێت، کە پێویستی بە هەڵکەندنی قوڵایی زیاتر لە 5 مەتر هەیە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسی لەوەشكردووە، داوای لەكوەیت كردووە كە هاوكاربێت لەدۆزینەوەی روفاتی 50 كەسی دیكە كە لەساڵی 1991 لەلایەن رژێمی بەعسەوە كوژراون.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.