دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق داواى له حكوومه‌تى توركیا كردووه سه‌روه‌رى خاكى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بپارێزێت.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى د.به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و كه وێنه‌یه‌كى له لاپه‌ره‌ى فه‌رمى خۆى له فه‌یس بووك بڵاوكردۆته‌وه، تیایدا حه‌داد له ئیسته‌نبوڵ له‌گه‌ڵ بیناڵى یڵدرم سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توركیا كۆبۆته‌وه.
به‌شیر حه‌داد و بیناڵى یڵدرم له په‌راوێزى كۆنگره‌یه‌كى ئیسلامى تایبه‌ت به قودس كه ئێستا له ئیسته‌نبوڵ به‌رێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها له سه‌رووبه‌ندى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان به به‌شدارى سه‌رۆكه‌كانى په‌رله‌مان و شاندى وڵاتان به‌شدار، شاندى په‌رله‌مانى عێراق به سه‌رۆكایه‌تى به‌شیر حه‌داد له‌گه‌ڵ بیناڵى یڵدرم سه‌رۆكى په‌رله‌كمانى توركیا تاوتوێى كۆمه‌ڵێك پرسیان كرد كه جێگه‌ى گرنگى دانى هه‌ردوولابوو، جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه گرنگه په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو وڵات په‌ره‌ى پێبدرێ و به‌شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كان به‌هێزبن و له خزمه‌تى هه‌ردوو گه‌لى دراوسێ بێت، هه‌روه‌ها هه‌وڵى زیاتریش بدرێ له‌لایه‌ن وڵاتانى به‌شدار بۆ دابینكردنى ئاشتى و سه‌قامگیرى ناوچه‌كه.
هاوكات د.به‌شیر حه‌داد له چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ بیناڵى یڵدرم باسى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى توركیاى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان كرد كه پێویسته توركیا چاوێك به‌سیاسه‌تى خۆیدا بخشێنێته‌وه‌و بۆردومانه‌كانیش رابگرێت چونكه زۆربه‌ى ئه‌وانى ده‌بنه قوربانى هاووڵاتی و خه‌ڵكى سڤیلن، هه‌روه‌ها به‌شیر ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا پێویسته حكومه‌تى توركیا سه‌روه‌رى خاكى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بپارێزن و چیتر نه‌یبه‌زێنن.
جێى ئاماژه‌یه رۆژى هه‌ینى 14ى كانوونى یه‌كه‌مى 2018 وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له به‌یانامه‌یه‌كدا، سه‌ركۆنه‌ى هێرشى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیاى بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانى په‌كه‌كه له شنگال و مه‌خموور كرد.
ئاماده‌كردن/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.