Erbil 7°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 09:34

پێویسته‌ تا کۆتایی ئه‌م مانگه‌ به‌غدا سێ مووچه‌ی دیکه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان بکات

951 ملیار دیناری ھه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌رز لای به‌غدایه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌مساڵ ٩٥١ ملیار قه‌رزداری هه‌رێمی كوردستانه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ پێش كۆتاییھاتنی ساڵ پاره‌كه‌ بۆ ره‌وانه‌ بكات كه‌ بۆ مووچه‌ ته‌رخان كراوه‌.

ئه‌حمه‌د سه‌فار، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاندووه‌، كابینه‌ی پێشووی حكوومه‌تی عێراق بڕیاری داوه‌ تاوه‌كو ھه‌رێم و به‌غدا رێككه‌وتنێكی نوێ ده‌كه‌ن، مانگانه‌ ٣١٧ملیار دینار بۆ ھه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ بكه‌ن و تاوه‌كو ئێستایش به‌رده‌وامه‌ له‌ ناردنی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌، به‌ڵام ھێشتا پاره‌ی سێ مانگ قه‌رزداره‌ و پێویسته‌ پێش كۆتایی ساڵ ھه‌موو حیساباته‌كان ته‌سفییه‌ بكات.

سه‌فار گوتیشی، پێویسته‌ تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ حكوومه‌تی عێراق ٩٥١ملیار دیناری ھه‌رێمی كوردستان كه‌ وه‌ك قه‌رز لایه‌تی، خه‌رج بكات، چونكه‌ ساڵ كۆتایی پێ دێت و ساڵی نوێ دێت و ناكرێت پاره‌ی ئه‌و سێ مانگه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج نه‌كات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.