سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه ، هاوپه‌یمانان كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، مزگه‌وتێكیان له شاری هه‌جین –ی سوریا وێران كردووه كه چه‌كدارانی داعش مزگه‌وته‌كه‌یان وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئیداره‌دانی شه‌ڕو پێكدادانه‌كان به‌كارهێناوه.
سوپای ئه‌مریكا راشیگه‌یاندووه كه 16 چه‌كداری داعش له نێو مزگه‌وته‌كه‌دا بوون و مزگه‌وته‌كه‌یان وه‌ك بنكه‌یه‌ك بۆ هێرش كردن به‌كار هێناوه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له هێرشه‌كه سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانی داعش كوژراون.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی شه‌ڕڤانان له دێرزوور رایگه‌یاندووه ، هاوپه‌یمانان نزیكن له‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵی شاری هه‌جین بكه‌ن.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه شه‌ڕڤانان به پاڵپشتی ئه‌مریكا خه‌ریكن ناوچه‌كه له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌ربهێنن.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه /سۆمه‌رییه نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.