Erbil 8°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:00

ژماره‌ی خانه‌نشینبووانی عێراق گه‌یشتۆته‌ 3 ملیۆن و 600 هه‌زار که‌س

به‌رده‌وام مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن و هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه‌
کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی گشتی خانه‌نشینی گشتی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ژماره‌ی خانه‌نشینبووانی عێراقی ئاشكرا كرد.

عه‌لی جه‌عفه‌ر، به‌رێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: وا بڕیاره‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌م خوله‌ی ئێستایدا پڕۆژه‌ یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی په‌سند بكات كه‌ یه‌كێك له‌ مادده‌كان بریتییه‌ له‌زیادكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت.

هه‌روه‌ها گوتی: قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر به‌ پێی یاساكانی ده‌زگای شه‌هیدان ده‌بێت.

گوتیشی: مووچه‌ی خانه‌نشینان هێلی سووره‌و هیچ شتێك كاری تێ ناكات و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خانه‌نشینان مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن و هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه‌.

ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌ ئاشكراشی كرد كه‌ ژماره‌ی خانه‌نشینبووانی عێراق گه‌یشتۆته‌ 3 ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌س.

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.